بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی دەرەوەی سوریا لە نامەیەکدا بۆ ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی جەختیکردەوە کە هەماهەنگی تەواو لە نێوان تیرۆریزمی ڕژێمی زایۆنیستی و تیرۆریزمی تەکفیری بوونی هەیە و هێرشەکانی تەل ئەبیب لە دژی سوریا بە هەماهنەگی لە گەڵ هاوپەیمانەکانی لە گرووپە تیرۆریستییەکان و هەروەها گرووپە نەیارەکانی حکومەتی دیمەشق دەکرێت و ئامانجەکەشی ئەوەیە کە قەیرانی سوریا درێژەی هەبێت.
لەو نامەیەدا هاتووە کە دوژمنی زایۆنیستی شەوی سێ شەممە 16 ی مانگ جارێکی دیکە بە هێرشی مووشەکی دەسدرێژیی کردە سەر جۆلانی داگیرکراو و دیمەشق کە ئەمەش پێشێلکردنی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکانە.
وەزارەتی دەرەوەی سوریا ڕایگەیاندووە کە گرووپە تیرۆریستییەکان و ڕژێمی زایۆنیستی وەک هاوپەیمان لە یەک بەرەدا شەڕ دەکەن./.