بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد جەواد زەریف لە پەیامێکدا بە بۆنەی نەورۆزی 1400 ی کۆچی هەتاوی وتی: بە بۆنەی ساڵی نوێ و سەدەی نوێ و نەورۆزەوە پیرۆزبایی لە ئێرانییەکانی ناوخۆ و دەرەوەی وڵات و فارسی زمانەکان و ئەوانەش کە هۆگری نەورۆز و ڕێوڕەسمەکانی ئەم بۆنە مێژووییەن، دەکەم.
ناوبراو وتی: ساڵی 1399 ی کۆچی هەتاوی بۆ ئێمە و زۆربەی گەلانی جیهان ساڵێکی پڕ کێشە و قەیران بوو، بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەوەی سەلماند کە گەورەترین و زلهێزترین وڵاتانی جیهانیش تەنانەت لە بەرامبەر ڤایرۆسێک سەرکەوتنی ئەوتۆیان نەبووە.
زەریف ڕایگەیاند کە ساڵی نوێ مزگێنی سەرکەوتنی ئێرانییەکانە لە بەرامبەر هەر دوو ڤایرۆسی کۆرۆنا و گەمارۆکان./.