بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جالینا پۆرتر جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئامادەیی وڵاتەکەیی بۆ وتووێژ لە گەڵ ئێران ڕاگەیاند.
ناوبراو بە ئاماژە بە لێدوانەکانی ئەم دواییەی وەزیری دەرەوەی ئێران، وتی: ئێمە هەمیشە ئامادەی دانوستانی دووقۆڵی لە گەڵ ئێرانین و پێشوازی لەوە دەکەین لە سەر یەک مێز کۆببینەوە.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وتی: دۆسیەی ئاڵوگۆڕی بەندکراوان یەک لە دۆسیە گرنگەکانی نێوان هەر دوو وڵاتە و ئامادەین ڕاستەوخۆ لە سەر ئەم دۆسیەیە لە گەڵ ئێران وتووێژ و دانوستان بکەین./.