بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران شەوی پێنج شەممە لە کاردانەوەی بەرامبەر بە ڕاگەێندراوی کۆتایی کۆبوونەوەی سەد و چل و حەوتەمی وەزیرانی دەرەوەی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارس وتی: ئەم ڕاگەێندراوە وەک ئەوانەی پێشوو تێڕوانینی ڕاستەقینەی لە گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە نەبووە و درێژەی دوژمنایەتی و گوشاری سیاسی سعوودیەیە لە سەر وڵاتانی دیکەی ئەندام لەو ئەنجومەنە.
ناوبراو وتی کە ژمارەیەک لە وڵاتانی ئەندام لە ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارس لە ژێر کاریگەری گوشارەکانی سعوودیە ڕوویان هێناوەتە دوژمنایەتی ئێران و تا ئێستاش ئەو سیاسەتە هیچ دەسکەوتێکی بۆ ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە نەبووە.
خەتیب زادە وتی: سعوودیە ئەنجومەنەکەی بە بارمتە گرتووە و بە سەپاندنی تێڕوانینەکانی بە سەر ئەم ئەنجومەنەدا، بڵاوکەرەوەی نەفرەت و توندووتیژییە لە ناوچەکە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی کە ژمارەیەک لە وڵاتانی ئەندام لە ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارس بە کڕینی چەک و میوانداری لە بنکە سەربازییەکانی وڵاتانی بێگانە شوێنپێی ڕژێمی زایۆنیستییان کردووەتەوە و خیانەتیان لە ئامانجەکانی گەلی فەڵەستین کردووە و دەبێت وەڵامدەرەوەی ئەم سیاسەت و کردەوانەی خۆیان بن./.