بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد باقر قاڵیباف سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە نامەیەکدا بۆ حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران پرۆژە یاسای ساڵی نوێی بۆ جێبەجێکردن ئاراستەی حکومەت کرد.
لە نامەکەی سەرۆکی پەرلەمانی ئێران بەرامبەر بە سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتەدا هاتووە کە بە جێبەجێکردنی مادەی 123 ی دەستوور، پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 1400 ی کۆچی هەتاوی کە لە کۆبوونەوەی ئاسایی سێ شەممەی ڕابردوو و پاشان لە لایەن ئەنجومەنی چاودێری دەستووری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە پەسەند کرا، بۆ جێبەجێکردن ئاراستە دەکرێت./.