بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەنتۆنیۆ گۆترش ئەنینداری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دیپلۆماتکارێکی فەرەنسیی بە ناوی ژان ئارنۆ وەک نێردەی تایبەتی خۆی بۆ کاروباری ئەفغانستان دەستنیشان کرد.
دەستنیشانکردنی نێردەی تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان پێش دەستپێکردنی دانوستانەکانی ئاشتی ئەفغانستانە کە بڕیارە لە ماوەی هەفتەی داهاتوو لە ڕووسیا بەڕێوە بچێت.
گۆترش داوای لە نێردەی نوێی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری ئەفغانستان کردووە کە بۆ کۆتایی هێنان بە ململانێکانی ئەو وڵاتە یارمەتیدەری دۆزینەوەی چارەسەرێکی سیاسی بێت./.