بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ماریا زاخارووا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا وتی کە ئەناتۆلی ئانتۆنۆف باڵیۆزی ڕووسیا لە ئەمریکا سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوان هەر دوو وڵات بانگهێشتی مۆسکۆ کراوە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا وتی: ئیدارەی نوێی ئەمریکا نزیکەی دوو مانگ دەبێت کە دەستی بە کارەکانی کردووە و دەبێت ئێمە هەڵسەنگاندنی ئەوەش بکەین کە ئەوان لە سیاسەتی خۆیان تا چەندە سەرکەوتوو بوون یان نە.
ناوبراو وتی: بۆ ئێمە گرنگە کە بزانین چ ڕێگایەک بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکان لە گەڵ ئەمریکا هەیە.
زاخارووا وتی کە ئێمە خوازیاری ئەوەین کە ڕێگری لە ئاڵۆزتربوونی ڕەوشی پەیوەندییەکانی نێوان مۆسکۆ و واشنتن بکەین./.