بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کەناڵی سی ئێن ئێن لە سەر زاری سێ بەرپرسی ئەمریکی ڕایگەیاندووە کە چاوەڕوان دەکرێت ئیدارەی بایدن هەفتەی داهاتوو سەبارەت بە دەستێوەردانی چەندین وڵات لە هەڵبژاردنەکان بڕیاری سزادانی ئەوان دەربکات.
ئەو بەرپرسانە ئاماژەیان بە وردەکاری سزادانەکە نەداوە بەڵام ڕایانگەیاندووە کە سزاکان چەندین وڵاتی وەک چین، ڕووسیا و ئێران دەگرێتەوە.
ئیدارەی بایدن لە ڕاپۆرتێکی نوێدا ئێران و ڕووسیای بە هەوڵدان بۆ کاریگەری لە سەر هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا تۆمەتبار کردووە بەڵام ڕایگەیاندووە کە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان ئاشکرای کردووە چین ئەم دەستێوەردانەی نەبووە./.