بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد ئەشتیە ڕایگەیاند کە جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە زووترین کاتدا و لە ڕێگای تەلەفوونەوە لە گەڵ مەحمود عەباس سەرۆکی دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری فەڵەستین وتووێژ دەکات.
سەرۆک وەزیرانی دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری فەڵەستین وتی کە هەوڵەکان بۆ پەیوەندی دووبارە لە گەڵ ئیدارەی نوێی ئەمریکا بەردەوامە.
ئەشتیە ئاشکرای کرد کە خۆی پەیوەندی بە بەرپرسانی ئیدارەی بایدنەوە کردووە.
ناوبراو وتی کە ئێمە داوامان کردووە کە ئەمریکا کۆنسووڵخانەی خۆی لە قودسی ڕۆژهەڵات بکاتەوە، هەروەها نووسینگەی نوێنەرایەتی فەڵەستینییەکان لە واشنتن بکرێتەوە و هاوکارییە داراییەکانیش دەست پێبکاتەوە.
سەرۆک وەزیرانی دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری فەڵەستین وتی کە ئێمە پەیوەندییەکی دووقۆڵیمان لە گەڵ ئەمریکا دەوێت نەک پەیوەندییەک کە بەسراوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ ئیسرائیل بێت./.