بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دیمێتری پسکۆف وتی کە مۆسکۆ بەشار ئەسەد بە سەرۆک کۆماری یاسایی سوریا دەزانێت و لە پێناو داڕشتنی دەستوورێکی نوێ بۆ ئەم وڵاتە هەوڵ دەدات.
ناوبراو وتی کە چەندین کێشە و بەربەست لە بەردەم داڕشتنەوەی دەستووری سوریا هەیە و وڵاتانی ڕۆژئاوا دەبێت واز لە سیاسەتی نکۆڵیکردنی سوریا بێنن و ڕێگای وتووێژ هەڵبژێرن.
پسکۆف وتی کە ڕووسیا و تورکیا لە دۆسیەی سوریا هەندێک ناکۆکییان هەیە بەڵام هاوکارییەکانی نێوان هەر دوو وڵات لە باکوری سوریا بەردەوامە./.