بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پیرحوسێن کولیوەند وتی کە تا ئێستا 1300 کەس بە هۆی ڕووداوەکانی چوارشەممە سوری ئەمشەو بریندار بوون کە 215 کەس لەوان لە نەخۆشخانەکان کەوتوونەتە ژێر چاودێری پزیشکی.
ناوبراو وتی کە 87 کەسیش کەمئەندام بوون و سێ کەسیش لە شارەکانی ئەراک، تاران و کەرەج گیانیان لە دەستداوە.
وتیشی کە تاران بە 400 بریندار لە پلەی یەکەمی پارێزگاکانی ئێراندایە و پاشان کرماشان و ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات هەر یەک بە 106 بریندار لە پلەی دووەمدان.
سەرۆکی ڕێکخراوی فریاگوزاری خێرا لە ئێران وتی کە ڕووداوەکانی چوارشەممە سوری ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی ڕابردوو لە سەدا 7 زیادی کردووە و بریندارەکانیش زیاتر لە ناحیەکانی دەست و دەموچاو زیانیان پێگەیشتووە./.