بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئاژانسی فەرمی سوریا ڕایگەیاند کە ڕژێمی زایۆنیستی هێرشی کردووەتە سەر ڕیفی دیمەشق.
کەناڵی ئەلعالەم ڕایگەیاندووە کە هێرشە مووشەکییەکەی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق بووە.
تەلەفزیۆنی فەرمی سوریاش ڕایگەیاندووە کە بەرگری ئاسمانی ئەم وڵاتە ژمارەیەک لە مووشەکەکانی تێکشکاندووە.
ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕایگەیاندووە کە وتەبێژی سەربازی ڕژێمی زایۆنیستی هیچ لێدوانێکی لە سەر ئەو هێرشە نەداوە./.