بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شاندێکی حیزبووڵای لوبنان بە سەرۆکایەتی محەممەد ڕەعد لە گەڵ کازم جەلالی باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕووسیا کۆبوونەوە.
محەممەد ڕەعد ئەندامی حیزبووڵا و سەرۆکی فراکسیۆنی وەفاداری بە خۆڕاگرییە لە پەرلەمانی لوبنان.
لەو کۆبوونەوەدا هەر دوو لا دۆخی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە تایبەت گۆڕانکارییەکانی لوبنان، سوریا و بەرەی خۆڕاگرییان تاوتوێ کرد.
باڵیۆزی ئێران جەختی لە سەر بەردەوامی پاڵپشتی وڵاتەکەی لە حیزبووڵا و بەرەی خۆڕاگری بۆ زاڵبوون بە سەر ڕژێمی زایۆنیستیدا کردەوە.
محەممەد ڕەعد سەرۆکی شاندەکەی حیزبووڵاش وێڕای ستایشکردنی ڕۆڵی کۆماری ئیسلامی ئێران جەختی لە سەر بەردەوامی خۆڕاگری تا شکستی دوژمنی زایۆنیستی کردەوە./.