بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەولود چاوش ئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا جەختی لە سەر سیاسەتی وڵاتەکەی بۆ هاوکاری لە گەڵ وڵاتانی ناوچەکە بە تایبەت ئێران کردەوە.
ناوبراو وتی: ئێران و تورکیا وەک دوو هێزی گرنگی ناوچەکە، لە سەر پرسە جیاجیاکان درێژە بە ڕاوێژی سیاسی خۆیان دەدەن.
ئۆغلۆ وتی: ئەگەرچی لە سەر هەندێک پرسیش ناکۆکیمان هەیە کە ئاساییە، بەڵام هاوکارییەکانی نێوانمان هەموو کات بەردەوام دەبێت.
وەزیری دەرەوەی تورکیا سەبارەت بە گەمارۆکانی ئەمریکاش لە دژی ئێران وتی: لە سەرەتاوە لە سەر گەمارۆ تاکلایانەکان پاڵپشتیمان لە ئێران کرد و هەروەها جەختیش لەوە دەکەینەوە کە ڕێکەوتنی ناوەکی دیسانەوە جێبەجێ بکرێتەوە./.