بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی هەفتانەی خۆی وتی کە تاران داوای لە حکومەتی بەغدا کردووە کە ئەنجامدەرانی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی هەولێر ئاشکرا بکات.
ناوبراو لە وەڵامی ئەوانەش ئێران بەو هێرشە تۆمەتبار دەکەن، وتی: ئەم هێرشانە لەم قۆناغەدا گوماناوییە و لە حکومەتی عێراق و وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە لە سەردانەکەی بۆ تاران داوامانکردووە کە ئەنجامدەرانی هێرشەکە ئاشکرا بکات.
خەتیب زادە وتی کە سەقامگیری عێراق بۆ ناوچەکە گرنگە و ئەوانەش کە هێرشی وەها دەکەن نایانەوێت ناوچەکە ئاسایش و سەقامگیری بە خۆوە ببینێت./.