بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لیوا حەسەن سولێمان وتی کە لە ئێستادا دۆخی مەیدانی و سەربازی سوریا باشترە لە سەرەتاکانی شەڕ.
ناوبراو وتی کە باشتربوونی دۆخەکەش بۆ ئەو هەموو دەسکەوتە دەگەڕێتەوە کە لە ماوەی 10 ساڵی ڕابردوو لە ڕوبەڕوبونەوەی گرووپە تیرۆریستییەکان، ڕوبەڕی ناوچە ئازادکراوەکان و ژمارەی ئاشتەواییە نیشتمانییە سەرکەوتووەکان لە چەند ناوچەیەک مسۆگەر بووە.
ئەو بەرپرسەی سوپای سوریا بە ئاماژە بە ڕۆڵی بەردەوام و ئاشکرای ڕژێمی زایۆنسیتی لە شەڕی سوریا، وتی کە ئەم ڕژێمە لەوەدا شکستی هێنا کە ڕاستییەکانی دۆخی مەیدانی شەڕەکە بگۆڕێت یان لە بەرەکانی شەڕ کەلێن بخاتە نێوان سوپای سوریا بەڵام بەردەوامە لە پاڵپشتیکردنی گرووپە تیرۆریستییەکان.
لیوا سولێمان ئاماژەشی بە داگیرکاری سوپای ئەمریکا دا و وتی کە کاروانە سەربازییەکانی ئەمریکا لە خاکی عێراقەوە بەردەوام دێنە بنکە سەربازییە ناساییەکانیان لە چەند ناوچەیەکی سوریا./.