بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یەکەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی سوپا و یەکینەکانی گەلی یەمەن بە سێ فڕۆکە جارێکی دیکە قووڵایی خاکی سعوودیەی کردە ئامانج.
یەحیا سەریع وتەبێژی فەرمی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ئەمڕۆ هەواڵی هێرشەکەی سەر سعوودیەی ڕاگەیاند.
ناوبراو وتی کە بە سێ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لە جۆری قاسف 2K هەر یەک لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئەبها و بنکەی ئاسمانی مەلیک خالید لە خەمیس مەشیت کراونەتە ئامانج./.