بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پاش وەزیری شەڕی ڕژێمی زایۆنیستی، ئوری گوردین فەرماندەی بەرەی ناوخۆیی سوپای ئەو ڕژێمەش دانی بە هێزی مووشەکی حیزبووڵای لوبناندا ناوە.
گوردین وتی کە لە ئەگەری هەر شەڕێکی داهاتوو، ڕۆژانە 2000 مووشەک و ڕۆکێت ئاراستەی ئیسرائیل دەکرێت.
ناوبراو وتی کە ئەو ڕێژەیە لە هێرشی مووشەکی و ڕۆکێتی، توانا سەربازییەکانی ئیسرائیل ڕوبەڕوی کێشە دەکاتەوە.
ئەو فەرماندە سەربازییەی ڕژێمی زایۆنیستی هەروەها وتی کە حیزبووڵا لە ئێستادا خاوەنی 150 هەزار مووشەک و ڕۆکێتە و دەتوانێت سەرجەم ناوچەکان و ژێرخانە سەرەکییەکانی ئیسرائیل بکاتە ئامانج./.