بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، میخائیل ئولیانۆف ڕەخنەی لە وتارێکی ئەم دواییەی ڕۆژنامەی عەرەب نیوزی سعوودی گرت و وتی کە سیاسەتەکانی دوناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە زیاترکردنی گوشارەکانی سەر ئێران بە تەواوی شکستی هێنا.
ناوبراو لە پەیامێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توێتەر ڕایگەیاند کە هەندێک ناتوانن لە هەڵەکانی ڕابردوو وانە وەربگرن، ئایا بۆ سەلماندنی شکستی سیاسەتی زیاترکردنی گوشارەکان لە دژی ئێران پێویستمان بە بەڵگەی زیاترە؟ ئایا 12 مەرجەکەی مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا مسۆگەر بوو؟ پاساوی نەیارانی ڕێکەوتنی ناوەکی هێندە جیدی نییە.
ڕۆژنامەی عەرەب نیوز ڕۆژی یەک شەممە لە وتارێکدا ستایشی سیاسەتەکانی دوناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکای کردبوو بۆ سەپاندنی سزا و گەمارۆی زیاتری ئابوری بە سەر ئێراندا./.