جام کوردی | JAMEKURDI
دووشەممە, حوزه‌یران 30, 2025
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی
No Result
View All Result
Home ڕاپۆرت

چیرۆکەکانی منی ناو کیمیاباران

جام کوردی - مامم ئەڵێ: ٦برا بوین، ٦گوڵی ئینتیحار، ٦زمان، ٦دڵ، ٦ فیشەکی سوێند خواردو هەر شەشمان بڕیارماندا پێکەوەبین و لەژێرخانەکەی ماڵی خۆتان ماینەوە.

ئازار 15, 2021
in ڕاپۆرت
A A
0

RelatedPosts

نهێنی باڵادەستی کەشتییەکانی سوپای پاسداران لە کەنداوی فارس

شیکارییەک بۆ 5 میحوەری سەرەکیی وتارە گرنگەکەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە 14 ی جۆزەردان

دەرئەنجامەکانی شکستی زایۆنیستەکان لە یەمەن

هەرکاتیش لەبارەی مامۆ ئەکرەممەوە قسە ئەکا وەک چۆن لەدەریایەکا بە شوێن مشتێ هەناسەدا بگەڕێی، هەناسەیەکی زۆر قوڵ هەڵئەکێشێ ئەڵێ ئەکرەم خەنجەرێک بو لەسەر دڵی شەو، باڵای وەک قامەتی درەخت ڕێک بوو ئەو تەنها یەک هەفتەبو ژنی هێنابوو، تەنها پەروانەی عشق بوو لە دڵی (شەوبۆ)دا،

 شەوبۆ شەونمی ئەپرژاندە پرچی و ئێمە بە هەوای ئەو سەرمەست بوین، بەڵام کیمیاوی بێڕەحمانە خۆی خزاندە باوەشیان و تا ناو هێلانەی عشقیان هات و لێکی کردن. خوشکەکەم ئەڵێ:

 دایکم زۆر هەوڵیدا تۆ لای بیت بە باوکمی ووت من ئەم منداڵە شیرەخۆرە نانێرم، بەڵام باوکم قایلی کرد و تۆیان خستە باوەشمەوە، منیش بە سەرسوڕمانێکەوە ووتم من چۆن بیبەم؟! باوکم پێی ووتم؛ بیبە کچم هەر ئێستا بە دواتانا دێین، کۆتا ڕستەی دایکم کە هەرگیز لە گوێم نابێتەوە ئەوەبو ووتی(بەتەنیا جێی نەهێڵن)، تا گەشتمە سەر کۆڵانەکەش هەر زوزو بە نیگایەکی پڕ لە ڕەخنەوە ئاوڕم ئەدایەوەو پێڵاوەکەشم دائەکەنرا،

 دایکیشم هەر سەیری ئەکردم و قەلەق بوو…. حەسەنی برام ئەڵێ: ڕێگەمان گرتە بەر تا گەشتینە گوندی بەڵخە، تۆ وەک پارچەیەکی پەیکەرە شوشەکەی مەسیح ئامانەت بوی بەدەستمانەوە، خوشکەکەم چو خواردنت بۆ بهێنێ بە بێ ئومێدی گەڕایەوە، پاش ماویەک هەندێکیتر ڕێمان بڕی و تۆ مردی ،گیانت تیا نەما، هەناسەیەکیشت نەبوو هەمومان هاوار مان كرد و دەنگمان بەهيچ كوێيەك نەئەگەشت، بە ئاشكرا جەستەى ساردت هاوارى ئەكرد دايكه تكايه بمنێژن….

 لەکۆتاييا بريارماندا بتنێژين بەڵام خوشكەكەم وتى دايكم وتويەتی (هەرگیز بەتەنيا جێی ناهێڵم)ئەمشەو.

… لەبارەى مامۆ حمەوەيسمەوه زۆر ئەمپرسی, ئاخر ئەیانوت پەپولەی هەبووە, کە ئەچووە بازاڕ, پەپولەکان دەوورییان ئەدا, مامم خۆی و خێزانی و ۸ مناڵى شەهيد بوون و هيچيان نەمايه وه، حەزم ئەکرد هيچ نا قسەيەكى بمێنێتەوه بۆئەم ژيانه،

بەڵام..مامە حمەکریمم, كەئەهاته سەر باسی ئەو بێدەنگيەكى سەير داگيرى ئەكرد کۆتاجار ووتى حمەوەيس بەدرێژايى ئەو ڕۆژە هەردو دەستی خستبويه كەلەكەی و تا مرديش يەك قسەى بۆ نەكرا، ئاخر منالەكانی زۆر و وورد بون نەيتوانى هيچكاميان پێش خۆى بنێرێ, كورێكى كەمئەنداميشى هەبوو كه زووزوو سه يرى ئه كرد، ووتم ئەي چيان لێهات؟

 وتى هيچ تەنها سەدام به لاستيكێكی خەت كوژێن ئەو خێزانەی سريەوه، حمه وەيس بە خۆی و پەپولەکانیەوە ڕۆشت و هیچ قسەیەکی بۆ ئەم ژیانە جێ نەهێشت، حمەوەیس هەر زوو مرد پێش ئەوەی كه بمرێ، ئاااخ حەمه وەيس ئەى مەزارت پر بن له هێلانەى گوڵ و نوور بڕژێته ڕەگی باغەكانتەوه…

خوشكەكەم ئەڵێ لەبەر زۆرى تەرم لەسەر رێگاو قەڕاخ جۆگاکان كەهەنگاومان ئەنا پێيەكانمان نەئەگەشتنە سەر زەوى يا قاچت لەسەر دەستێ دا ئەنا ياكەلەسەرێ يا بەپێی كەسێكا، كه كيمياوی خستبوي، كەسم دەستنەكەوت شيرت بداتێ بەس ژنێكم بينى خواردنى بەمناڵەكەى ئەدا تۆ دەستت ڕاكێشاو داوات كرد بەڵام ژنەكه زۆر دڵرەقانه بەتانيەكی دا بەسەر خۆى و مناڵەكەيا بۆ ئەوەى نەيبينی وورك نەگرى، ئێستەش لەپرسەيەكا يا له شوێنێكا ئەو ژنه ئەبينمەوه تا ئەو شوێنه جێ ئەهێڵم لەتێكم ئەبێ بەسەهۆل…

حەسەنى برام ئەڵێ گەشتينه ئێران هەمومانيان كرده ناو قوتابخانەيەك ئەوێ پڕبوو لە سيمای مەردوميی تاساو، لەخەلكى شڵەژاو و لەگەنجی عەقڵ نەماو،لەمناڵی بێ پێڵاو، پياوی پير وەك مناڵ ئەيقيراند، مناڵ وەکو پياوی پير ئەكوكی، تەنانەت بەدەنگى كردنەوەى دەرگایەك رائەچڵەكيت، لەبرسان ددانت له پايەكان گير ئەكرد، بەشير چاوەكانيان ئەشۆردين و جلەكانيان ئەسوتاندين،

 بەلام هەمو بيرمان لاى ئەوه بوو باوك و دايك و كەس و كارمان زو بگەن هەندێك كەس و كاريان ئەگەشت و لەخۆشيا شاييان ئەكرد هەندێك هەواڵی مردن تا ئەوسەرى گريان ئەيبردن، شين و شايی بەجۆرێ تێكەل بوون زۆرجار لەكاتژمێرێكا چەند جار ئەگريايت و چەند جار پێئەكەنيت بەڵام ئيشى ئێمه ئەوه بوو بەو مناڵيه بچينه سەر ڕێگاكان و تا ئيواره سەر ڕێگاكان بگرين هەر سەيارەيەك ئەهات ڕايگرين و بچينه ناویەوه، بزانين دايك و باوك و كه س و كارى ئێمه هاتون؟

نه هاتون ؟ هەميشه بەبێ ئومێدى دائەنيشتين تا مامى باوكم گەيشت و ئێمەى بينى ئەيكێشا به ئەژنۆياو باوكه ڕۆی ئەكرد،

 هەمومانى كۆكردەوه و باوەشی پيا كردين ووتى ڕۆڵه ئيتر چاوەرێ مەبن ئێوه كەستان نەماوه، من بەو مناڵيەوه ئەوپەڕى هەوڵمدا نەگريم !!!……..

مامم ئەڵێ كەشتينه عيشا بريارماندا بڕۆین بەره و گوندى عەنەب لە ڕێگا ئەمانزانى كەس دەرنەچوه، ئەوانەش كەمابون شێواوو تێكچوبون، دەنگی سەير ئەهاته گوێمان هەبوو وەک بزن ئەيباڕاند هەبو وەك بول بول ئەيخوێند هەبوو وەک پشيله ئەيمياواند،

 ئێمەش نزيك بوينەوه لەقەراغ شار بۆمبێكى كيمياوی لەبەردەمان كەوت و ئەوەندەمان زانى هەموو بۆنی سێوو مۆز و ئەنواع ميوه خۆشمان هەڵمژی و هەمو كەوتين، ئەوەندەم بيره كەسەرم بەرز كردەوه باوكت كەوتبوو ويستى هەستێتەوه نەيتوانى، شقارته هەميشەييەكەى دەرهێناو دايگيرساند تا بزانن كێ ماوه، سەيرێکی منى كردو وتي حمەكريم ماوى؟

 منيش ووتم بەڵێ ئيتر دوو قرخەى كردوو لەكەل ڕوناكى دەنكه شقارتەكه هەردوكيان بۆئەبەد كوژانەوه…….

ئامادەکردنی: هاودەنگ حەمەوغان

Previous Post

وڵاتانی ڕۆژئاوای بەناو لایەنگری مافی مرۆڤ ڕۆڵیان لە تاوانەکەی سەدام لە هەڵەبجە هەبووە

Next Post

پەیامی زەریف بۆ ساڵیادی کارەساتی هەڵەبجە: هەندێک دەیانەوێت لەبیر ببرێتەوە

RelatedPosts

نهێنی باڵادەستی کەشتییەکانی سوپای پاسداران لە کەنداوی فارس
ڕاپۆرت

نهێنی باڵادەستی کەشتییەکانی سوپای پاسداران لە کەنداوی فارس

حوزه‌یران 7, 2025
شیکارییەک بۆ 5 میحوەری سەرەکیی وتارە گرنگەکەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە 14 ی جۆزەردان
ڕاپۆرت

شیکارییەک بۆ 5 میحوەری سەرەکیی وتارە گرنگەکەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە 14 ی جۆزەردان

حوزه‌یران 6, 2025
دەرئەنجامەکانی شکستی زایۆنیستەکان لە یەمەن
ڕاپۆرت

دەرئەنجامەکانی شکستی زایۆنیستەکان لە یەمەن

حوزه‌یران 5, 2025
ئیمام خومەینی؛کەسایەتییەک بۆ هەموو مێژوو و هەموو جوگرافیایەک
ڕاپۆرت

ئیمام خومەینی؛کەسایەتییەک بۆ هەموو مێژوو و هەموو جوگرافیایەک

حوزه‌یران 4, 2025
سیخوڕیکردن بۆ ئێران لە ئیسرائیلدا خەریکە دەبێتە دیاردەیەکی بەربڵاو
ڕاپۆرت

سیخوڕیکردن بۆ ئێران لە ئیسرائیلدا خەریکە دەبێتە دیاردەیەکی بەربڵاو

حوزه‌یران 3, 2025
داعش بە “خەلافەتی سێبەر” گەڕایەوە سوریا
ڕاپۆرت

داعش بە “خەلافەتی سێبەر” گەڕایەوە سوریا

حوزه‌یران 3, 2025
Next Post
پەیامی زەریف بۆ ساڵیادی کارەساتی هەڵەبجە: هەندێک دەیانەوێت لەبیر ببرێتەوە

پەیامی زەریف بۆ ساڵیادی کارەساتی هەڵەبجە: هەندێک دەیانەوێت لەبیر ببرێتەوە

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Stay Connected test

  • 139 Followers
  • 205k Subscribers
  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest

پیره میرد؛ ژیان و به رهه مه کانی

كانونی دووه‌م 16, 2025
سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

نیسان 21, 2021
سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

كانونی دووه‌م 3, 2022
سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

ته‌مموز 3, 2021

به‌رده‌وامین له‌ یارمه‌تی سه‌ربازی سوپای سوریا

0

ئه‌ردۆغان باجی سیاسه‌ته‌ دووپاڵوه‌کانی ده‌دات

0

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران ده‌کات

0

داعش 100 هه‌زار هێزی چه‌کداری هه‌یه

0

هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 404

حوزه‌یران 29, 2025
ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025

Recent News

Follow Us

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە

Recent News

هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 404

حوزه‌یران 29, 2025
ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020