بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد جەواد زەریف لە وتووێژی لە گەڵ ناوەندی سیاسەتی ئەورووپا جەختی لە سەر پێویستی گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ ڕێکەوتنی ناوەکی کردەوە و وتی کە ئێمە ئامادەین دەستبەجێ پاش گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ ئەو ڕێکەوتنە و جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی، بەڵێنەکانی خۆمان جێبەجێ بکەین.
ناوبراو وتی کە یەکێتی ئەورووپا دەتوانێت ڕۆڵی زۆر گەورەی لە گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ ڕێکەوتنی ناوەکی هەبێت، هیوادارین کە سێ وڵاتی ئەڵمانیا، فەرەنسا و بەریتانیا و یەکێتی ئەورووپا بەوە بگەن کە لەم دۆسیەدا ئەمریکا تاوانبارە نەک ئێران.
وەزیری دەرەوەی ئێران ڕەخنەی لە سیاسەتەکانی ئیدارەی نوێی ئەمریکا بە سەرۆکایەتی جۆبایدن گرت و وتی کە سیاسەتی دەرەوەی بایدن هیچ جیاوازییەکی لە گەڵ ئیدارەی پێشووی ئەو وڵاتە بە سەرۆکایەتی دوناڵد ترەمپ نییە./.