بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جراد کۆشنەر ڕاوێژکاری باڵای دوناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا هەواڵی نزیکبوونەوەی سعوودیە و سێ وڵاتی دیکەی عەرەبیی لە ڕێکەوتنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی ڕاگەیاندووە.
ناوبراو لە وتارێکدا کە لە ڕۆژنامەی ۆڵ ستریت ژوورناڵ بڵاو بووەتەوە، بە ئاماژە بە نزیکی ڕژێمی زایۆنیستی و سعوودیە بۆ ڕێکەوتنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان، داوای لە جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا کردووە کە کەڵک لەم دەرفەتە وەربگرێت.
کۆشنەر ڕایگەیاندووە کە سعوودیە پرۆسەی ئاساییکردنەوەی پەیوەەندییەکانی دەستپێکردووە./.