بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئامارەکانی زانکۆی جۆنز هاپکنز پیشان دەدات کە لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو 589 حاڵەتی نوێی مردن بە کۆرۆنا لە ئەمریکا تۆمار کراوە.
بەمەش کۆی گشتی ئەوانەی بە کۆرۆنا لە ئەمریکا گیانیان لە دەست داوە، گەیشتووەتە 534 هەزار و 880 کەس.
ئامارەکان ئەوەشی خستووەتەڕوو کە لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو، لانیکەم 38 هەزار و 521 حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا لە ئەمریکا تۆمار کراوە و بەمەش کۆی گشتی توشبووان بەم پەتایە لەو وڵاتە گەیشتووەتە 29 ملیۆن و 438 هەزار و 7 کەس./.