بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەعد کومبەش سەرۆکی دیوانی وەقفی سوننەی عێراق ڕایگەیاند کە ئەحمەد تەیب شێخی ئەزهەر بەڵێنی داوە لە زووترین کاتدا سەردانی بەغدا بکات.
ناوبراو وتی: لە سەردانەکەم بۆ وڵاتی میسر لە گەڵ شێخی ئەزهەر کۆبوومەوە و دوو بانگهێشتنامەی فەرمی سەرۆک وەزیران و سەرۆکی پەرلەمانی عێراقم ڕادەست کرد.
سەرۆکی دیوانی وەقفی سوننەی عێراق وتی کە بانگهێشتنامەش بۆ هەر یەک لە محەممەد موختار مەبروک وەزیری ئەوقافی میسر و سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای کاروباری ئیسلامی و هەروەها شەوقی ئیبراهیم موفتی ئەو وڵاتەش دەنێرین تا سەردانی بەغدا بکەن./.