بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مایک پۆمپیۆ لە وتووێژێکی ڕادیۆییدا وتی کە حکومەتی پێشووی ئەمریکا لە گوشارەکانی بەرامبەر بە ئێران و گەڕانەوەی ئەم وڵاتە بۆ سەر مێزی دانوستان شکستی هێنا.
ناوبراو وتی کە حکومەتەکەی ترەمپ ئامانجی ئەوە بوو کە ئێران لە ڕێگای ڕێکەوتنێکی گشتگیرەوە دەستی بە چەکی ناوەکی نەگات بەڵام لە ئامانجەکانمان بۆ گەیشتن بەو ڕێکەوتنە سەرکەوتوو نەبووین.
وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا وتی: ئەگەری حکومەتەکەی جۆبایدن بۆ ڕێکەوتنی پێشوو لە گەڵ ئێران بگەڕێتەوە، ئاسایشی ئەمریکا کەمتر دەبێت، ئاسایشی ئیسرائیل پارێزراو نابێت، بە هەمان شێوە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەکە بە گشتی./.