بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ژائۆ لیجیان وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین ڕۆژی یەک شەممە وتی کە چاوەڕوان دەکەین لە میانەی کۆبوونەوەی ئەم هەفتەی بەرپرسانی باڵای چین و ئەمریکا وتووێژی ڕاشکاوانە بکرێت.
ناوبراو وتی کە لە ئێستادا هەر دوو وڵات سەبارەت بە تەوەری ئەو کۆبوونەوە دانوستان دەکەن.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین داوای لە واشنتن کرد تا بە پێی ڕێزی بەرامبەر گۆڕانکاری لە پەیوەندییەکانی لە گەڵ پەکیندا بکات.
ئەو کۆبوونەوە بڕیارە لە 18 و 19 ی ئەم مانگە بەرێوە بچێت.
لە لایەن حکومەتی چینەوە یانگ جیچی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دەسەڵاتدار و وانگ یی وەزیری دەرەوەی چین بەشداری لەو کۆبوونەوەدا دەکەن و لە ئەمریکاش ئەنتۆنی بلینکەن وەزیری دەرەوە و جیک سالیوان ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەو وڵاتە ئامادەی کۆبوونەوەکە دەبن.
پێشتریش شی جین پینگ سەرۆک کۆماری چین و جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە پەیوەندییەکی تەلەفوونیدا پێکەوە وتووێژیان کردووە./.