بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەهدی شوشتەری سەرکۆنسووڵی ئێران ڕایگەیاند کە ناوەندی بازرگانی و پێشانگای هەمیشەیی ئێران لە شاری سلێمانی و لە داهاتوویەکی نزیکدا دەکرێتەوە.
ناوبراو وتی: ئامانج لە کردنەوەی ئەم ناوەندە کە موڵەتەکەی لە لایەن ڕێکخراوی پەرەپێدانی بازرگانی ئێرانەوە دەرکراوە، خستنەڕووی ڕاستەوخۆی کاڵا و بەرهەمەکانی ئێرانە بۆ بازرگانان و چالاکوانانی ئابوری هەرێمی کوردستان، هەروەها ناساندن و پیشاندانی کاڵای بەکوالیتی ئێران و ڕاوێژی بازرگانی و یاسایی بە بازرگانان و چالاکوانانی ئابوری هەر دوو لاش بەشێکی دیکە لە ئامانجەکانی کردنەوەی ئەو ناوەندەیە.
شوشتەری وتی کە ناوەندی بازرگانی ئێران بڕیارە 100 براندی بەناوبانگی ئێران لە خۆیدا کۆبکاتەوە./.