بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فاتیح یڵدز باڵیۆزی تورکیا لە عێراق ڕایگەیاند کە ڕێکەوتنێک لە بواری ئاودا لە نێوان هەر دوو وڵات واژۆ دەکرێت و دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوەش.
ناوبراو وتی: ئەنکەرە لە سەر دۆسیەی ئاو تێڕوانینێکی ئەرێنیی بەرامبەر بە عێراق هەیە.
باڵیۆزی تورکیا وتی: کێشەی نێوان تورکیا و عێراق لە بواری ئاودا ئەوەیە کە حکومەتی بەغدا ناتوانێت بە پێی پێویست کەڵک لە سەرچاوەکانی ئاو وەربگرێت.
لێدوانەکەی باڵیۆزی تورکیا لە پەراوێزی یەکەم کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ئاو لە بەغدا بوو کە تێیدا مەهدی ڕەشید حەمدانی وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق، فەیسەڵ ئۆغلۆ نێردەی سەرۆک کۆماری تورکیا و هەروەها نوێنەرانی ئۆردن، سوریا و هۆڵەنداش بەشدار بوون./.