بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە پێی ڕێکەوتنی سەرەتایی نێوان تاران و بەغدا سەبارەت بە هەڵگرتنی ڤێزەی ئاسایی لە نێوان هەر دوو وڵات، پێشنیارەکەی بۆ تاوتوێ و پەسەندکردن پێشکەش بە ئەنجومەنی وەزیرانی ئەم وڵاتە کردووە.
پێشنیارەکەش بۆ هەڵگرتنی ڤێزە ئەوانەیە کە پاسپۆرتی ئاساییان هەیە و لە ئەگەری جێبەجێکردنی بەرامبەر لە لایەن حکومەتی عێراقەوە، حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران تاوتوێ و پەسەندی دەکات.
پێشنیارەکە ئێستا لە لێژنەی سیاسی و بەرگری ئەنجومەنی وەزیرانی ئێران لە قۆناغی تاوتوێ و بڕیارداندایە./.