بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەفین دزەیی سەبارەت بە پولەکەی سەردانەکەی پاپای ڤاتیکان بۆ هەولێر و کاردانەوەکانی تورکیا و ئێران، وتی: ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە بە خاڵێکی گرنگ بۆ ئێمە دادەنرێت، ئێمە لە سیاسەتی دەرەوە گرنگی بە هەبوونی پەیوەندییەکی دۆستانە لە گەڵ وڵاتانی دراوسێ و جیهان دەدەین.
دزەیی بە ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکیای ڕاگەیاند کە ئەو پولە تەنیا دیزاین بووە و هێشتا موڵەتی فەرمیی بۆ لەچاپدانی وەرنەگرتووە./.