بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی بە گێڕانەوە لە ئاژانسی سپۆتنیکی ڕووسیا، لە 24 کاتژمێری ڕابردوو 48 ئاوارەی سوریا لە لوبنانەوە گەڕاونەتەوە وڵاتی خۆیان.
کۆی گشتی ئەو ئاوارانەی کە لە ساڵی 2018 تا ئێستا گەڕاونەتەوە سوریا، 650 هەزار و 348 کەسە کە لەم ژمارەیەش 395 هەزار لە وڵاتی ئۆردن و 250 هەزار کەسی دیکە لە لوبنانەوە گەڕاونەتەوە سوریا.
ناوەندی ئاشتی ڕووسیا لە لازقیە ڕایگەیاندووە کە هێشتا 6 ملیۆن و 740 هەزار ئاوارەی سوریا لە دەرەوەی ئەم وڵاتەن و نزیکەی نیوەی ئەوان لە وڵاتی تورکیا نیشتەجێ کراون.
نزیکەی یەک ملیۆن و 300 هەزار ئاوارەی سوریا ئامادەیی خۆیان بۆ گەڕانەوە بۆ وڵاتی خۆیان ڕاگەیاندووە./.