بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە وڵاتانی جیهان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، زیاتر لە 120 ملیۆن کەسە.
تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، 120 ملیۆن و هەزار و 707 کەس تووشی کۆرۆنا بوون و 2 ملیۆن و 658 هەزار و 214 کەسیش بەم هۆیەوە گیانیان لە دەست داوە.
بەڵام لە بەرامبەردا 96 ملیۆن و 505 هەزار و 446 توشبووی کۆرۆنا چارەسەری پێویستیان وەرگرتووە و چاکبوونەتەوە.
لە نێو وڵاتانی جیهانیش ئەمریکا بە 30 ملیۆن و 35 هەزار و 225 توشبووی کۆرۆنا لە پلەی یەکەمدایە و تا ئێستا لەو وڵاتەش 546 هەزار و 429 کەس بە هۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست داوە./.