بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ماریا زاخارووا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا وتی کە ڤاکسێنی سپۆتنیک ڤی بەردەوام کاریگەری خۆی لە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا پیشان دەدات.
ناوبراو وتی کە مۆسکۆ نایەوێت پرسی ڤاکسێنی کۆرۆنا بە سیاسی بکرێت.
زاخارووا وتی کە هەندێک وڵات زانیاری هەڵە سەبارەت بە ڤاکسێنی سپۆتنیک ڤی ڕووسیا بڵاو دەکەنەوە.
لە لایەکی دیکەوە سەرۆکایەتی کۆماری ڕووسیا ڕایگەیاند کە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە دژی توانا پزیشکییەکانی ئەم وڵاتە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەوڵێکی تێکدەرانەیان دەستپێکردووە./.