بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەو سەرچاوە بە ئاژانسی سانای سوریای ڕاگەیاندووە کە هەڵوێستی حکومەتی دیمەشق لە بەرامبەر دانوستان لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی ڕوون و ئاشکرایە و هیچ کات بە نهێنی دانوستان لە گەڵ ئەو ڕژێمە نەکراوە و دانوستانیش دەبێت لە پێناو بەرژەوەندییەکانی وڵات و گەلی سوریا بێت.
ڕاشیگەیاندووە کە دانوستانەکانی سوریا لە ڕابردوودا ئاشکرا بووە و لە داهاتووشدا وا دەمێنێتەوە.
ئەو سەرچاوە ڕایگەیاندووەە کە هەر هەواڵێک سەبارەت بە دانوستانی نهێنی نێوان دیمەشق و تەل ئەبیب بڵاو دەبێتەوە، پڕوپاگەندەی سیاسی و میدیاییە لە دژی حکومەتی سوریا./.