بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وانگ یی وەزیری دەرەوەی چین لە پەیوەندییەکی تەلەفوونیدا لە گەڵ فۆئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق جەختی لە سەر پەرەپێدانی هاوکارییە دووقۆڵییەکان کردەوە.
ناوبراو بە ئاماژە بە پێگەی ناوچەیی عێراق وتی کە پەکین لە شەڕی دژ بە تیرۆریستان پاڵپشتی لە حکومەتی بەغدا دەکات.
وەزیری دەرەوەی چین وتی کە وڵاتەکەی گرنگی بە ئامادەبوونی کۆمپانیاکانی خۆی لە ئاوەدانکردنەوەی عێراق و هاوکاری لە بواری دابینکردنی کارەبا، گواستنەوە، پەیوەندی و گەیاندن و ژێرخانی شارەکان دەدات./.