بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جیک سالیوان وەڵامی ڕەخنەکانی مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکای سەبارەت بە سیاسەتەکانی ئەم وڵاتە لە بەرامبەر ئێران دایەوە.
ناوبراو وتی کە پۆمپیۆ لە ئاستێکدا نییە بتوانێت ئامۆژگاری ئیدارەی نوێی ئەمریکا بکات.
سالیوان وتی کە بە شێوازی دیپلۆماسی مامەڵە لە گەڵ دۆسیەی ئێران دەکەین بەڵام ناڕاستەوخۆ، ئێستا چاوەڕوانین بزانین کە ئێرانییەکان چییان دەوێت و چۆن دەیانەوێت بچنە پێشەوە.
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا وتی کە ئەمەش ئاسان نییە بەڵام ئێمە لەو بڕوایەداین کە لە پرۆسەیەکی دیپلۆماسیدا دەتوانین بە ئامانجەکانمان بگەین./.