بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سیما سادات لاری ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند کە تا ئێستا یەک ملیۆن و 731 هەزار و 558 کەس لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون.
ناوبراو ڕایگەیاند کە لەو ژمارەیە تا ئێستا یەک ملیۆن و 478 هەزار و 588 توشبووی کۆرۆنا چارەسەریان وەرگرتووە و چاکبوونەتەوە.
وتیشی کە لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو 8 هەزار و 88 حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.
وتەبێژی وەزارەتی تەندرووستی ئێران هەروەها ڕایگەیاند کە لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو 53 کەسی دیکە لەم وڵاتە بە هۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست داوە و بەمەش کۆی گشتی قوربانیانی ئەم پەتایە لە ئێران گەیشتووەتە 61 هەزار و 69 کەس./.