بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد عەلی حوسی لە وتووێژی لە گەڵ کەناڵی سی ئێن ئێن وتی کە بزوتنەوەی ئەنسارووڵا دەیەوێت بۆ مێزی دانوستان بگەڕێتەوە بەڵام پێویستە سەرەتا هەنگاوی کرداری زیاتر لە ئەمریکییەکانەوە ببینێت.
ناوبراو وتی: جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەو کاتەی کە وڵاتەکەی پەیوەندی بە هاوپەیمانی سعوودیەی دژ بە یەمەن کرد، جێگری باراک ئۆباما سەرۆک کۆماری پێشووتر بوو.
حوسی وتی کە تاوانەکانی هاوپەیمانی سعوودیە دژ بە یەمەن بە گڵۆپی سەوزی بەرپرسانی ئەمریکایە.
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای شۆڕشی یەمەن وتی کە متمانە لە ڕێگای کردارییەوە دەبێت نەک بە قسە و لێدوان و تا ئێستاش بڕیارێکی ئەوتۆمان لە ئیدارەی نوێی ئەمریکاوە نەبینیوە./.