بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی غیاسیان ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند کە هێرشی تیرۆریستی کراوەتە سەر کەشتی بازرگانی “ئێران شاری کورد” و بەو هۆیەوە زیانی پێگەیشتووە.
ناوبراو وتی کە هێرشەکە ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو لە دەریای ڕەش بووە.
ئەو بەرپرسە ئێرانییە وتی کە تا ڕادەیەک زیان بە کەشتییەکە گەیشتووە و پاش چارەسەرکردنی کێشەکە بەرەو ئامانجی خۆی کە ئەورووپایە، درێژە بە ڕێگاکەی دەدات./.