بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عزیز ڕاشد وتی کە بە دڵنیاییەوە هێرشەکانی یەمەن بۆ قووڵایی خاکی سعوودیە بەردەوام دەبێت.
جێگری وتەبێژی فەرمی سوپای یەمەن وتی کە ئەم هێرشانە تا ئەو کاتەی سعوودیە درێژە بە دەسدرێژییەکانی لە دژی گەلی یەمەن دەدات بەردەوام دەبێت.
ناوبراو وتی کە سوپای یەمەن بەو ئاستە گەیشتووە کە لە هەر ناوچەیەکی سعوودیە ئامانجە دیاریکراوەکانی بۆردومان بکات.
عەزیز ڕاشد وتی کە سیستەمە بەرگرییە ئاسمانییەکانی ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا لە سعوودیە ناتوانن هێرشەکانی ئێمە تێکبشکێنن و چەکەکانی ئەوان لەوەدا سەرکەتوو نەبوون ڕوبەڕوی ئیرادەی گەلی یەمەن ببنەوە.
ئەو فەرماندە سەربازییەی یەمەن سەبارەت بە کاریگەری هێرشە مووشەکییەکان بۆ سەر سعوودیە وتی کە ئەو وڵاتە داهاتوویەکی ئابوریی نییە و تا ئەو کاتەی کە هێرشەکانی یەمەن بەردەوام بێت وەبەرهێنەران ڕوو لە سعوودیە ناکەن./.