بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەو سەرچاوانە ڕایانگەیاندووە کە شاندەکەی حیزبووڵا بە سەرۆکایەتی محەممەد ڕەعد سەرۆکی فراکسیۆنی وەفاداری لە پەرلەمانی لوبنان لە داهاتوویەکی نزیکدا سەردانی مۆسکۆ دەکات.
بزوتنەوەی حیزبووڵا بە فەرمی هەواڵی سەردانی شاندەکەی بۆ ڕووسیا پشتڕاست نەکردووەتەوە بەڵام چەند شرۆڤەکارێکی سیاسی ڕایانگەیاندووە کە ئەو سەردانە پەیوەندیی بە کۆبوونەوەکەی چەند ڕۆژی ڕابردووی سەعد حەریری سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی لوبنان لە گەڵ سرگێی لاوڕۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیاوە هەیە.
بەڵام ڕۆژنامەی رای الیوم ڕایگەیاندووە کە ئەو سەردانە پێشتر بەرنامە بۆ داڕێژراو بووە و هیچ پەیوەندیی بە کۆبوونەوەکەی حەریری و لاوڕۆڤەوە نییە./.