بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فەرزاد پیلتەن بەڕێوەبەری گشتی نووسینگەی عەرەبی و ئەفریقی لە ڕێکخراوی پەرەپێدانی بازرگانی ئێران وتی: ناوەندی بازرگانی ئێران لە شاری سلێمانی لە بینایەکی نزیکەی 6 هەزار مەتری لە 4 نهۆمدا دەکرێتەوە.
ناوبراو وتی کە کۆمپانیای ئەیر میدیا وەک بەڕێوەبەری ئەو ناوەندە، موڵەتی سەرەتایی لە ڕێکخراوی پەرەپێدانی بازرگانی ئێران وەرگرتووە.
پیلتەن وتی: لەو ناوەندەدا دەرفەتی چالاکی 100 کۆمپانیای وەبەرهێنەر و هەناردەکار لە ڕێگای کردنەوەی نووسینگە یان پیشاندانی بەرهەمەکانیان بە نرخێکی گونجاو هەیە و بەدەر لە کردنەوەی نووسینگە، ناوەندەکە بە گشتی لە بواری بازرگانی و بازاڕدۆزی و هاوکاری تەکنیکی و یاسایی ڕاوێژ بە بەشداربووان دەدات./.