بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەبدولمەنان قاتع بە میدیاکانی ئەفغانستانی ڕاگەیاندووە کە قەزای ئەلمار لە ماوەی 20 ڕۆژی ڕابردوودا هێرشی چڕی هێزەکانی تاڵیبانی لە سەر بووە و لە ماوەی 10 ڕۆژی ڕابردووش هێزە حکومییەکان خۆراک و تەقەمەنی پێویستیان لە بەردەستدا نەبووە و لە ئاکامدا قەزاکە کەوتەووەتە دەستی تاڵیبان.
ناوبراو وتی کە هێشتا لە چارەنووسی هێزەکانی حکومەتی ئەفغانستان لەو قەزایەدا زانیارییەکاک لە بەردەستدا نییە.
ئاژانسی هەواڵی ئاوا ڕایگەیاندووە کە فەرماندەی پۆلیسی ئەلمار لە گەڵ ژمارەیەک لە هێزەکانی خۆی ڕادەستی تاڵیبان کردووە./.