بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەعید خەتیب زادە وتی: ئەوەی کە بڵاو بووەتەوە بە پێچەوانەی بنەما و یاسا نێودەوڵەتییەکانە.
ناوبراو وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران وێڕای گەیاندنی ناڕەزایەتی خۆی بە حکومەتی عێراق داوای کۆکردنەوە و چاککردنی بەپەلەی ئەم هەنگاوە نادۆستانەی کردووە.
شایانی ئاماژەیە کە لە پولێکی درووستکراوی حکومەتی هەرێم بە بۆنەی سەردانەکەی پاپا بۆ هەولێر، بەشێک لە خاکی ئێران وەک نەخشەی کوردستان دانراوە.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیاش ئیدانەی ئەم کارەی کردووە./.