بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەعید سادقی لە وتووێژێکدا باسی ئەزموون و چالاکییەکانی خۆیی کردووە، بە تایبەت ئەو کاتەی کە بۆ ڕووماڵکردنی شەڕی هەشت ساڵەی سەدام لە دژی ئێران، لە عێراق بووە و کارەساتی هەڵەبجەی بە چاوی خۆی بینیوە.
دەقی ئەو وتووێژە لە درێژەدا هاتووە:
چ هۆکارێک بووە هاندەری ئەوەی وەک پەیامنێر و وێنەگر ڕوو لە بەرەکانی شەڕ بکەن؟
پێش دەستپێکردنی شەڕی عێراق لە دژی ئێران لە ساڵی 1981، من ڕۆژنامەنووس بووم لە ڕۆژنامەی کۆماری ئیسلامی. کاتێک فڕۆکە شەڕکەرەکانی عێراق فڕۆکەخانەی مێهرئابادی تارانیان بۆردومان کرد، زۆر کاریگەریی لە سەر من دانا و هەستی نەتەوەیی و نیشتمانپەروەریم وایکرد کە سەردانی بەرەکانی شەڕ بکەم و ئەوەی کە ڕوو دەدات تۆماری بکەم. لە گەڵ چەند هاوڕێیەکم بە ئۆتۆمبێل سەردانی شاری خوڕەمشارم کرد. من ئەو شەڕەم بە وێنەگرتن و تۆمارکردنی ڕووداوەکان تێپەڕ کرد، ڕەنگە یەکەم وێنەگری سەردەمی دەستپێکردنی ئەو شەڕەش بم.
پەیامنێری شەڕ چ پێناسەیەکی لای ئێوە هەیە؟
هەندێک لە پەیامنێرانی شەڕ سەردانی بەرەکانی شەڕ ناکەن، ڕاپۆرتێک دەنووسن و لە رۆژنامە یان میدیاکانی خۆیان بڵاوی دەکەنەوە، بەڵام بۆ من جیاوازی زۆری هەبوو. من زۆربەی کاتەکان لە بەرەکانی شەڕ بووم و تەنیا کاتێک شەڕەکان ڕادەگیران یان تەواو دەبوون و چیدی ئۆپراسیۆنێکی گرنگ نەدەبوو، دەگەڕامەوە تاران. من سەرجەم ڕووداوەکانی شەڕم لە بەرەکانی باکوری رۆژئاوا، ڕۆژئاوا تا باشوری ئێران تۆمار کرد. من هەستم بەوە دەکرد کە بوومەتە بەشێک لەو شەڕە و بە کامێراکەم تەقە لە دوژمن دەکەم، من سەربازێک بووم کە کامێرام هەبوو، کامێراکەم پارچەیەک لە جەستەم بوو، من ئەندامی هیچ هێزێکی چەکداری ئێران نەبووم و مەشقی سەربازیشم نەبینیبوو بەڵام چەکێکم لە سەر شان بوو، بە کامێرا و چەکەکەم لە هێڵی یەکەمی بەرەکانی شەڕ ئامادە دەبووم.
ئایا پێش هەڵەبجە، هێرشی کیمیایی دیکەتان بینیبوو؟
بەڵێ، لە ئۆپراسیۆنی خەیبەر لە ئاداری ساڵی 1984 لە ناوچەی هوەیزەی عێراق لە باکوری ڕۆژهەڵاتی بەسرە کە ئێران بەرە بەرە سەرکەوتنی لەو گۆڕەپانەدا مسۆگەر دەکرد، لە تاوانێکی دڕندانەدا سەدام چەکی کۆمەڵکوژی لە دژی سەربازە ئێرانییەکان بەکار هێنا. لەو کاتەوە ئەمە بووە ستراتیژێکی عێراقییەکان لە شەڕی دژ بە ئێران، من لەو تاوانەش وێنەم گرتووە.
دەکرێت گێڕانەوەی خۆتان لە کارەساتی بۆردومانی کیمیایی هەڵەبجە باس بکەن؟
کاتژمێر 8ی به‌یانی هاتمه ناو هه‌ڵه‌بجه، خه‌ڵكی له ترس‌دا ده‌رگاكانی خۆیان داخستبوو، دووكانه‌كانیان جێهێشتبوو، ته‌نانه‌ت ئه‌و دووكاندارانهی كه زێڕیان ده‌فرۆشت دووكانه‌كانیان به‌جێهێشتبوو، له‌وكاته‌دا جارجار فڕۆكه به ئاسمانی هه‌ڵه‌بجه‌دا تێپه‌ڕده‌بوو.
دوو ڕۆژ پێش كیمیابارانەكه من له ده‌ورووبه‌ری ده‌ره‌به‌ندیخان بووم، بینیم خه‌ڵكی له شاره‌كه ڕاده‌كات، منیش بڕیارمدا به‌ره‌و هه‌ڵه‌بجه بڕۆم و بزانم ئه‌و خه‌ڵكه بۆچی ڕاده‌كه‌ن، كاتێك نزیكبووینهوه، شار چۆڵ بووه، ده‌رگای ماڵ و دوكانه‌كان داخرابوون.
یه‌كه‌م جار ده‌نگی بۆردوومانه‌كه ده‌هات و به گوێره‌ی ده‌نگه ڕۆیشتین و چووینه ناو شار، پاشان دووكه‌ڵ بینرا و بۆردوومانه‌كه ده‌ستی پێكرد.
له رۆژی 16-3دا كه هاتینه شاری هه‌ڵه‌بجه، شاره‌كه چۆڵ بووبوو، شار زۆر بێده‌نگ بوو، ده‌رگاكان داخرابوون، كه به كۆڵانه‌كاندا ده‌ڕۆشتین به‌ڕێكه‌وت خێزانێكمان بینی ڕێنماییان داینێ كه شاره‌كه چۆڵ بكه‌ین و ڕابكه‌ین.
به‌یانیه‌كه‌ی هاتین شار چۆڵ و بێ ده‌نگ بوو، ڕۆیشتین بۆ نان خواردن، دوای سه‌عات 11 كه گه‌ڕاینه‌وه بۆ ناو شار، بینیمان خه‌ڵكی وه‌ك گه‌ڵای دار له‌سه‌ر شه‌قام و كۆڵانه‌كان كه‌وتوون.
له‌و كاتانه‌دا ته‌نیا ده‌نگی قوڕگی كه‌سه‌كان ده‌هات و ده‌نگی هیچ نه‌ده‌هات.
له ماوه‌ی هه‌شت ساڵه‌ی شه‌ڕی عێراق- ئێران، زۆر شەڕم بینی، به‌ڵام هیچ كام له‌و شەڕانە وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه ناخی نه‌هه‌ژاندم، هه‌ڵه‌بجه زۆر غه‌مباری كردم، لە بەر ئەوەی کە خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه خه‌ڵكی مه‌ده‌نی بوون و هیچ تاوانێكیان نه‌بوو.
وەک پەیامنێرێک چۆن ڕووداوەکانی هەڵەبجەت تۆمار کرد؟
لە ڕاستیدا سەرەتا بیرم لە وێنەگرتن نەدەکردەوە و کامێراکەم لەبیر کردبوو، ئەوەی کە لەو کاتەدا گرنگ بوو، تەنیا هاوکاریکردنی خەڵکی لێقەوماوی هەڵەبجە بوو، بەڵام قووڵایی ئەو کارەساتە هێندە زۆر بوو کە هیچم پێنەدەکرا، لەو کاتەدا بوو کە بیرم لەوە کردەوە دەتوانم بە وێنەگرتن و بڵاوکردنەوەی بەڵگەکانی ئەو تاوانەی سەدام، بە جیهانی پیشان بدەم کە ئەو خەڵکە بێ تاوانە لە لایەن بەعسییەکانەوە چۆن کراونەتە قوربانی، بۆ ئەوەی کە لە مێژوودا تۆمار بکرێت و مرۆڤایەتی بزانێت چی بە سەر هەڵەبجەدا هاتووە.
ئێستا کە هەڵەبجە دەبینیت چی وەبیر دێنیتەوە؟
هەندێک کات دەڵێم بۆ وێنەی زیاترم نەگرتووە، بە تایبەت ئەو خەڵکە بێ تاوانەی کە گیانیان دەسپارد، هاوکارییەکانی من ڕێگریی لە گیانلەدەستدانی ئەوان نەدەکرد، تەنیا ئیشی من ئەوە بوو کە بە گرتنی وێنەکان ئەوە بۆ مرۆڤایەتی ڕوون بکەمەوە کە چی بە سەر هەڵەبجە و خەڵکەکەیدا هاتووە.
ئامانجی من لە وێنەگرتن لە شەڕەکان، تەنیا ڕەهەندە مرۆڤییەکانی بووە. تارمایی چیرۆکی ڕاستەقینەی شەڕە./.