بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە ڕێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی محەممەدی حاجی مەحمود سکرتێری حیزبی سۆسیالیست دیمۆکراتی کوردستان، سەید ئەحمەد بەرزنجی، قایمقامی هەڵەبجە و بەرپرسانی دیکەی پارێزگای هەڵەبجە پەردە لە سەر 40 وێنەی نەبینراوی کارەساتەکەی 16 ی 3 ی 1988 لادرا.
وێنەکان تەواویان وێنەی میدیاکارانی ئێرانین کە لە پاش 16 ی 3 ی 1988 هاتوونەتە هەڵەبجە و وێنەکانیان گرتووە.
پێشانگای تایبەت بەو وێنانە لەمڕۆ چوارشەممە دەستیپێکردووە و بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
ئەو پێشانگایە بە هاوکاری کۆنسووڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی و هەروەها دەزگای میدیایی جام کوردی بەڕێوەچووە./.