بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نەسر شمەری لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توێتەر ڕایگەیاند کە عێراق موڵکی باوکی ئەو کەسانە نییە کە باس لە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لە گەڵ ئیسرائیل دەکەن و ناتوانن مێژوو، پیرۆزییەکان و بنەما ئائینی و کۆمەڵایەتییەکانی ئەم وڵاتە لە بەرژەوەندیی خۆیاندا بەکار بێنن.
ناوبراو ئاماژەی بە فەتوایەکی شەهید ئایەتووڵا سەید محەممەد باقر سەدر داوە کە ڕایگەیاندووە ئاشتی لە گەڵ دوژمنی ئیسرائیلی بە واتای دەرچوونە لە ئائین.
وتیشی: ئەم حوکمە ئاشکرا و ڕوونە، هەر بۆیە عەقڵت هەبێت و وانە بگرە و بە دەستی خۆت قەیران نەخوڵقێنە.
ڕۆژی سێ شەممە بەرپرسێک لە سەرۆکایەتی کۆماری عێراق هەواڵی هەندێک میدیا و لاپەڕەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی بە درۆ خستەوە کە باسیان لە هەوڵی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی بەغدا و ڕژێمی زایۆنیستی کردبوو./.