بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەنتۆنی بلینکەن ڕایگەیاند کە ئەگەر ئێران پابەندی ڕێکەوتنی ناوەکی بێت و بۆ بەڵێنەکانی بگەڕێتەوە، ئێمەش هەمان بڕیار دەدەین.
ناوبراو سەبارەت بە پارە بلۆککراوەکانی ئێران لە وڵاتی کۆریای باشور وتی کە تا ئێران بۆ ڕێکەوتنی ناوەکی نەگەڕێتەوە، پارەکان دەستیان بە سەردا دەگیرێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە لە ماوەی ڕابردوو چەندین جار بەرپرسانی ئێران و کۆریای باشور سەبارەت بە دۆسیەی پارە بلۆککراوەکان دانوستانیان کرد و بڕیار بوو کە پارەکەی ئێران کە نزیکەی 7 ملیار دۆلارە ڕادەستی تاران بکرێت./.