بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەباس عێراقچی لە وتووێژی لە گەڵ کەناڵی مەسیرەی یەمەن وتی کە جێبەجێکردنی تەواوی ڕێکەوتنی ناوەکی بەندە بە هەڵگرتنی گەمارۆکانی ئەمریکا لە دژی ئێران.
ناوبراو وتی: مەرجی ئێمە بۆ جێبەجێکردنی ڕێکەوتنی ناوەکی ڕوون و ئاشکرایە و ئەوەش هەڵگرتنی گەمارۆکانە و دەبێت بە کردەوە بسەلمێندرێت.
عێراقچی وتی کە نابێت تەنانەت یەک وشە لە ڕێکەوتنی ناوەکی بگۆڕدرێت.
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری سیاسی لە بەشێکی دیکەی ئەو وتووێژە سەبارەت بە شەڕی یەمەن وتی: ئێمە لە سەرەتای دەسدرێژی سەربازی بۆ سەر یەمەن دەستپێشخەرییەکی گرنگمان ڕاگەیاند و بۆ هەر وتووێژێکیش کە کۆتایی بەو شەڕە بێنێت ئامادەیی تەواومان هەیە./.