بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، میدیاکانی ڕژێمی زایۆنیستی کاتی سەردانەکەی سەرۆک وەزیرانی ئەو ڕژێمەیان بۆ وڵاتی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی ئاشکرا کرد.
باراک ڕاوید پەیامنێر لە گۆڤاری عبری زمانی واڵانیوز لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توێتەر ڕایگەیاندووە کە بنیامین نتانیاهۆ سبەی پێنج شەممە بۆ یەکەم جار بە فەرمی سەردانی ئیمارات دەکات.
ناوبراو لە سەر زاری چەند بەرپرسێکی باڵا ڕایگەیاندووە کە نتانیاهۆ لە سەردانەکەیدا بۆ ئیمارات لە گەڵ بن زاید جێنشینی ئەبوزەبی کۆدەبێتەوە.
سەردانەکەی نتانیاهۆ بۆ ئیمارات – پاش واژۆکردنی ڕێکەوتنی سازشت لە نێوان ئەبوزەبی و تەل ئەبیب – پاش چەند دواکەوتنێک، سبەی پێنج شەممە دەکرێت./.